zagros news agency

نرخی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent)  لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69.03$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  (WTI) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە $64.16 سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ  23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گیانلەدەستدانی پێنجەمین فریاگوزاری ڕاگەیاند

یاسین

هێزەکانی ئیسرائیل چوونە نێو دوو گوندی قونەیتیرەی سووریا و پاشەکشەیان کرد

سەڵاح

ئیدین دزیکۆ لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا ڕێککەوت

یاسین