zagros news agency

براد پیت و جێری برۆکهایمەر بە فەرمی بەشی دووەمی فیلمی “F1” ڕادەگەیەنن

بەرهەمهێنەری ناوداری جیهانی، جێری برۆکهایمەر، بە فەرمی کارکردن لەسەر بەشی دووەمی فیلمی “F1: The Movie”ی ڕاگەیاند، کە ئەستێرەی جیهانی براد پیت ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە فیلمەکە لە ڕووی جەماوەری و ڕەخنەییەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. برۆکهایمەر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی “BBC” لە پەراوێزی ئامادەبوونی لە ئاهەنگی ئۆسکار لە لۆس ئەنجلۆس، کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و دووپاتی کردەوە، بە فەرمی خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ بەشی دووەم.

فیلمی یەکەم کە باس لە جیهانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن دەکات، تێیدا براد پیت ڕۆڵی “سۆنی هایز” دەگێڕێت، کە شۆفێرێکی دێرینی ئەم پێشبڕکێیانەیە.

لەگەڵ براد پیت، ئەکتەرانی وەک دامسۆن ئیدریس، خاڤێر باردیم و کێری کۆندۆن بەشدارن، هەروەها پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا وەن، لویس هامیلتۆن، وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرەکان و ئەکتەرەکان لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت.

فیلمەکە ئەمساڵ کاندیدی چوار خەڵاتی ئۆسکار بوو لە بەشەکانی باشترین فیلم، باشترین دەنگ، باشترین مۆنتاژ و باشترین کاریگەرییە بینراوەکان.

برۆکهایمەر ئاماژەی بەوە کرد، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە پڕ بووە لە ئاڵنگاری و ماندووبوون، بەڵام ئەنجامەکەی زۆر دڵخۆشکەر بووە و بینەرانی جیهانی سەرسام کردووە، هەر بۆیە بڕیاری بەردەوامبوونیان داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شانۆگەریی “پەشیمانی” نمایشكرا

ART

ڕایان کۆگلەر و یادی چادیک بۆسمان؛ وانەیەک لە ژیان

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART