zagros news agency

دوێن جۆنسن: پاڵپشتی بایدن ناکات

ئەکتەری ئەمریکی دوێن جۆنسن، رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا، پاڵپشتی لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئەکتەرە لە هەڵبژاردنی رابردوو پاڵپشتی خۆی بۆ بادین دەربڕی و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بایدن کەسێکی بە بەزەییە و دڵێکی باشی هەیە.

جۆنسن، لە چاوپێکەوتندا رایگەیاند، ئەو لە دۆخی ئێستای ئەمریکا رازی نییە و ئامانجی یەکگرتنی وڵاتەکەیەتی.

روونیشیکردەوە، ئەمجارە پاڵپشتی خۆی بۆ هیچ سەرۆکێک ئاشکرا ناکات، بەڵکو ئەو نهێنییە دەباتە نێو سندوقی دەنگدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیدنی سوینی: هیوادارم مارگۆت رۆبی بەشی دووەمی “Barbie” بەرهەم بهێنێت

ART

شوێنەوارناسی کورد عەبدولڕەقیب یوسف خەڵاتکرا

ART

ئازادکردنی تیمۆسی بوسفێڵد بە مەرجی یاسایی

ART