ئەستێرەی ئەمریکی هالی بێری لە لێدوانێکی بوێرانەدا ڕایگەیاند کە تەمەن نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ دیاریکردنی تواناکانی مرۆڤ.
بێری کە تەمەنی بەرەو ٦٠ ساڵی دەچێت، دەڵێت: “تەمەن تەنها ژمارەیەکە لە کاتی لەدایکبوونمان پێمان دەدرێت، بەڵام ئێمە خۆمان بڕیار دەدەین کێین.”
ئەو باسی لەوە کرد کە وەک ژنێکی ڕەشپێست لە کاروانی هونەریدا ڕووبەڕووی جیاکاری زۆر بووەتەوە و ئێستاش کە دەگاتە ٦٠ ساڵی، تەمەنیش دەبێتە فشارێکی تر، بەڵام ئەو ناترسێت و بەردەوام دەبێت.
بێری بەم دواییانە لە فیلمی “Crime 101” لەگەڵ کریس هێمسوۆرس بەشداری کردووە و نیشانی دەدات کە هێشتا لە لوتکەی چالاکیدایە و ڕێگە نادات کۆمەڵگە سنوور بۆ سەرکەوتنەکانی دابنێت.

