حەفتا و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین (بەرلینالە) کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و خەڵاتە سەرەکییەکانی دابەش کرد. دەرهێنەری کورد نەورۆز شەعبان بە کورتەفیلمی (سپی) خەڵاتی دادوەرانی وەک باشترین کورتەفیلم بەدەستهێنا.
فیلمی (Yellow Letters) لە دەرهێنانی ئیلکر جاتاك توانی خەڵاتی ورچی زێڕین بەدەستبهێنێت، لە کاتێکدا فیلمی (Salvationـی ئەمین ئەلبێر خەڵاتی گەورەی لیژنەی دادوەرانی بردەوە.
یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەم خولە، هەڵبژاردنی فیلمی(No Good Men) بوو وەک فیلمی کردنەوە، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەفغانی شەهرەبانو ساداتە. ئەم کە باس لە ژیانی ژنانی ئەفغانستان دەکات لە ژێر دەسەڵاتی گۆڕاوەکاندا، تێکەڵەیەکە لە سیاسەت و ڕۆمانسییەت.
شەهرەبانو سادات کە پێشتریش بە فیلمەکانی وەک (Wolf and Sheep) سەرنجی جیهانی ڕاکێشابوو، لەم بەرهەمە نوێیەیدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەرهەمهێنراوە، چیرۆکی وێنەگرێکی تەلەفزیۆنی دەگێڕێتەوە کە گومان لە هەبوونی “پیاوی باش” دەکات لە وڵاتەکەیدا.
فێستیڤاڵی بەرلین بەم هەنگاوە جارێکی دیکە جەختی لەسەر پەیامە مرۆیی و سیاسییەکان کردەوە.
هەروەها ساندرا هۆلەر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ فیلمی (Rose) بباتەوە، کە ئەمەش درەوشانەوەی سینەمای ئەڵمانیای لەم خولەدا زیاتر کرد. ئەم خولەی بەرلینالە سەلماندی کە سینەما هێشتا بەهێزترین ئامرازە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو گەلانەی کە لە ناو جەنگ و گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا دەژین.

