ڕۆژی سێشەممە 24ـی 2ـی 2026 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، کۆڕێکی بۆ ناساندنی کتێبی (ئەدەب و ڕۆمان-توێژینەوە-گفتوگۆ)ـی نووسەر و شاعیر دڵزار حەسەن بەڕێوەبرد.
دڵزار حەسەن، قسەی لەسەر گرنگیی ئەدەب و ڕۆمان و توێژینەوە و ناوەڕۆک و ئامانجی کتێبەکەی کرد و ناڵە حەسەنی شاعیر و نووسەر، خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبەکە کرد.
دواتر، چەند نووسەر و شاعیر و وەرگێڕێک سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر کتێبەکە خستە ڕوو.
ئەم چالاکییە بە بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای موکریانی دادەنرێت، بۆ پشتگیریی لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمە ئەدەبی و فکرییەکانی نووسەران و وەرگێڕەکانی کوردستان.

