zagros news agency

خەڵاتەکانی ئەکتەرانی شاشە دابەشکران

شاری لوس ئەنجلۆس لە کەشێکی پڕ لە ڕکابەری و شکۆمەندیدا، میوانداری ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکتەرانی شاشە کرد. ئەم خەڵاتانە کە لەلایەن سەندیکای ئەکتەرانەوە ڕێکدەخرێت، وەک یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکان بۆ پێشبینیکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار هەژمار دەکرێت.

ئەمساڵ ڕکابەرییەکان زۆر توند بوون لە نێوان ئەستێرە دیارەکانی هۆڵیوود لە بەشە جیاوازەکانی سینەما و تەلەفزیۆن. فیلمی “Sinners” لە دەرهێنانی ڕیان کۆگلەر توانی پشکی شێری خەڵاتەکان بباتەوە و خەڵاتی باشترین نواندنی بەکۆمەڵی لە فیلمدا بەدەستبهێنا.

هەر لە هەمان فیلمدا، ئەکتەری ناودار مایکڵ بی جۆردان خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە ڕۆڵی سەرەکیدا بردەوە، ئەمەش ئاستە بەرزەکەی لەو بەرهەمەدا سەلماند.

کێری ڕاسێڵ و جێسی باکلی وەک باشترین ئەکتەرانی ژن لە ڕۆڵی سەرەکی ناسێنران. فیلمی “Mission Impossible – The Final Reckoning” خەڵاتی باشترین تیمی جوڵە مەترسیدارەکانی (Stunts) بردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یادی رۆژی جیهانیی شانۆ لە سلێمانی بەرز راگیرا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART