ئەستێرەی ناوداری جیهانی و براوەی خەڵاتی گرامامی، هاری ستایڵز، دوای سێ ساڵ دابڕان لە کاری هونەری، جارێکی تر گەڕایەوە نێو تیشکی مێدیاکان.
ستایڵز لە کاتی ئاهەنگی “Actor Awards 2026”ـدا یەکەم نمایشی ڕاستەوخۆی بۆ گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی “Aperture” ئەنجامدا، کە بە “پڕ لە وزە و کاریزما” وەسف کرا.
ئەم گۆرانییە سەرەتایەکە بۆ ئەلبومی چوارەمی بەناوی “Kiss All the Time. Disco, occasionally” کە بڕیارە لە 6ـی ئاداری داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم گەڕانەوەیەدا، هەوادارانی ستایڵز لە شاری لەندەن تێبینی پۆستەری ڕیکلامی گەورەیان کردووە کە لۆگۆی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی لەسەرە، ئەمەش دەنگۆی ئەوەی دروستکردووە کە ئەگەر هەیە ستایڵز گرێبەستی بۆ دروستکردنی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەی واژۆ کردبێت.

