zagros news agency

دەنگی پەیوەندی نوێی سۆزداری دەخرێتە پاڵ ئەنجێلینا جۆلی

ئەنجێلینا جۆلی، ئەستێرەی جیهانی، دوای کۆتاییهاتنی تەڵاقەکەی لە براد پیت لە ساڵی 2024، کەوتووەتە ژێر کاریگەری دەنگۆی پەیوەندییەکی عاتیفی نوێ لەگەڵ لۆیس جاریالی ئەکتەری فەرەنسی.

 

ئەم دەنگۆیانە دوای دەرکەوتنیان پێکەوە لە فێستیڤاڵی پاریس بۆ فیلمی (Couture) زیادیان کرد. بەڵام سەرچاوە نزیکەکان بۆ پێگەی (TMZ) دووپاتیان کردەوە کە جۆلی ئێستا سینگڵە و تەنیا وەک هاوڕێ لەگەڵ جاریال دەردەکەوێت.

 

جۆلی تەمەنی 50 ساڵە و ئێستا تەواوی کاتی بۆ پەروەردەکردنی شەش منداڵەکەی و براندە نوێیەکەی بۆ مۆدە تەرخان کردووە. هەروەها بڕیاریداوە پاش گەورەبوونی منداڵەکانی، بە یەکجاری شاری لۆس ئەنجلۆس جێبهێڵێت بۆ ئەوەی دەست بە قۆناغێکی نوێ و ئارامتری ژیانی بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕایان کۆگلەر و یادی چادیک بۆسمان؛ وانەیەک لە ژیان

ART

بەشی موزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان كۆنسێرتێكی سازکرد

ART

دارامێندرا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART