zagros news agency

کیلیان مۆرفی: نواندن پیشەیەکی ڕاستەقینە نییە!

کیلیان مۆرفی، ئەکتەری ئیرلەندی و براوەی ئۆسکار، بە وەڵامێکی سەرنجڕاکێش وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە پرسیاری چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕۆڵە قورسەکان لێ دەکرد.

 

مۆرفی کە تەمەنی 49 ساڵە و خەریکی ئامادەکارییە بۆ فیلمی  (Peaky Blinders: The Immortal Man)، لە وەڵامی پزیشکێکدا گوتی: “نواندن پیشەیەکی ڕاستەقینە نییە، ئەگەر تۆ پزیشک بیت ئەوە پیشەی ڕاستەقینەیە”.

 

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکەی تەنیا گۆڕینی دەنگ و پۆشینی جلی جیاوازە بۆ کاتبەسەربردنی بینەران.

 

فیلمە نوێیەکەی کە درێژەپێدەری زنجیرە بەناوبانگەکەیە، لە ئێستاوە لە پێگەی (Rotten Tomatoes) نمرەی 91٪ـی بەدەستهێناوە و چاوەڕوان دەکرێت سەرکەوتنێکی بێوێنە بەدەستبهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

بەشی سێیەمی “Dune” بەرهەمدێت

ART

مەراسیمێک بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی پڕۆژەی مەزنی زارەکیی موکریان سازکرا

دڵشاد