zagros news agency

شۆن پێن ئۆسکار دەباتەوە و لە ئۆکرانیاوە خەڵات دەکرێت

ئەکتەری ناودار شۆن پێن، سێیەم خەڵاتی ئۆسکاری لە کاروانی هونەری خۆیدا بەدەستهێنا وەک “باشترین ئەکتەری یاریدەدەر” بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی (Battle After Battle) .

 

پێن لە کاتی ئاهەنگەکەدا لە لۆس ئەنجلس ئامادە نەبوو، بەڵکو لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بوو.

 

ئەم ئەکتەرە کە بە چالاکوانی سیاسی ناسراوە، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئۆکرانیا هەیە و پێشتر خەڵاتێکی ئۆسکاری پێشکەش بە سەرۆک زیلینسکی کردبوو.

 

لە بەرامبەر پشتگیرییە بەردەوامەکانی، دەستەی هێڵی ئاسنی ئۆکرانیا خەڵاتێکی سەمبولییان پێشکەش کرد کە لە پارچە ئاسنی شەمەندەفەرێکی تێکشکاو بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە دروستکرابوو. زیلینسکی لە تێلیگرام سوپاسی “هاوڕێ ڕاستەقینەکەی” کرد.

 

شۆن پێن بەم هەڵوێستەی سەلماندی کە بۆ ئەو، بوون لە ناوچە جەنگییەکان و گەیاندنی دەنگی مەزڵومان گرنگترە لە ئامادەبوون لەسەر فەرشی سووری هۆڵیوود و وەرگرتنی خەڵاتە گرانبەهاکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماکۆلای کۆڵکین و نهێنییەکانی “Home Alone”

ART

بێن ئەفلێک و مات دەیمن لە فیلمێکی نوێدا کۆدەبنەوە

ART

کتێبى “کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا” ناسێندرا

ART