zagros news agency

ڤێن دیزڵ ئاماژە بە کۆتایی چیرۆکی زنجیرەی”Fast & Furious”  دەکات

ئەستێرەی جیهانی ڤێن دیزڵ، هەوادارانی زنجیرە فیلمی ناوداری “Fast & Furious”ـی جۆشدا بە بڵاوکردنەوەی وردەکاری نوێ لەبارەی بەشی کۆتایی، کە بڕیارە لە 17ـی ئازاری 2028 لەژێر ناوی “Fast Forever” لە سینەماکان نمایش بکرێت.

 

دیزل لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام باسی لە گەڕانەوەی فیلمەکە بۆ ڕەگ و ڕیشە سەرەتاییەکەی لە شاری لۆس ئانجلەس کرد.

 

ئەو نووسیویەتی: “گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە هەموو شتێکی لێوە دەستی پێکرد، وەک تەواوکردنی بازنەکەیە و دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ کۆتاییهێنان بە چیرۆکەکە لەو شوێنەی ژیانی پێ بەخشرا.”

 

ئەم ئەکتەرە تەمەن 58 ساڵە، ئاماژەی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ نووسەر مایکل لێسلی کرد و دووپاتی کردەوە، بەشی نوێ چیرۆکێکی پڕ لە ژیان دەبێت.

 

دیزل بە هەستێکی پڕ لە سوپاسگوزارییەوە ئاوڕی لە مێژووی 25 ساڵەی ئەم زنجیرەیە دایەوە، تێیدا هەشت دەرهێنەر و دەیان ئەکتەر و نووسەر بەشدارییان کردووە.

 

ئەو جەختی کردەوە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە تەنیا بە کاری بەکۆمەڵ و دڵسۆزیی تیمەکە بەدەست هاتووە، و وەک داستانێک وەسفی کرد کە سنوورەکانی کات و مۆدەی تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد كەمال: وەك هەموو لایەنەكان كاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەبێ

سەڵاح

ئەردۆغان: هەموو کۆمەڵگا پشتگیریی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەکەن

یاسین

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگیرێت

سەڵاح