زنجیرەی “Daredevil: Born Again” بۆ وەرزی دووەمی ئامادەکاری دەکات و تێیدا کارەکتەری سەرەکی بە شێوازێکی جیاواز و بە بەرگێکی تەواو ڕەش کە لۆگۆی “DD” لەسەرە، دەردەکەوێت.
ئەم گۆڕانکارییە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پەرەسەندنی ململانێکان لەگەڵ “کینگپین” هەیە.
چارلی کۆکس، ئەکتەری سەرەکی، ئاماژەی بەوە کردووە، مات مۆردۆک بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن دوژمنەکانییەوە، ناچارە پەنا بۆ ڕەنگی ڕەش ببات بۆ خۆحەشار دان و کارکردن لە شەودا.
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە ڕایانگەیاندووە، دیزاینی ئەم بەرگە نوێیە لە ڕێگەی بۆیەکردنی بەرگە سوورە کۆنەکە بە ڕەنگی ڕەش بووە، بەڵام لۆگۆکە وەک خۆی ماوەتەوە.
بڕیارە ئەم ڕەنگە ڕەشە لە کاتی شەڕ و ڕووداوەکاندا وردە وردە لێببێتەوە و ڕەنگە سوورە ڕەسەنەکە دەرکەوێتەوە.
وەرزی نوێ کە لەسەر سەکۆی “دیزنی پڵەس” نمایش دەکرێت، باس لە سەپاندنی سنووربەندی بۆ سەر پارێزەرانی یاسا دەکات، کە ئەمەش دێردێڤڵ دەخاتە لیستی داواکراوانەوە. هەروەها کەسایەتی “بۆڵس ئای” بە بەرگێکی نوێوە کە لە چیرۆکە کۆمیکەکانەوە نزیکە، دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕووداوەکان.

