ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.23، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کتێب، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەشێک لە پەرلەمانتاران و قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و ژمارەیەکی دیکە لە نووسەر و ڕۆشنبیران و کتێب دۆستان، کتێبخانە و ئەرشیفى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى به ئه‌زموون و دیارى کورد و شاری هەولێر “ممتاز حەیدەرى” کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕایی پیرۆزبایی لە نووسەر و ڕۆشنبیران بەبۆنەی کردنەوەی کتێبخانەکە، ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى به ئه‌زموون و دیارى کورد و شارەکەمان “ممتاز حەیدەرى”دا لە خزمەتگەیاندن بە بواری نووسین و کاری ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیری و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ خواست، هەروەها دەستخۆشیشی لێکرد بۆ کردنەوەی کتێبخانە نموونەییەکەی کە جگە لەوەی دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی مەعریفی، خوێنەرانییش سوودی زۆری لێوەردەگرن.
“ممتاز حەیدەرى” لەساڵى 1938 لە شاری هه‌ولێر، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستپه‌روه‌ری ئایینی و له ئامێزی خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێر په‌روه‌رده بووه و چەندین کتێبى بڵاو کردۆتەوە و كۆبه‌رهه‌میشی کە بەم دواییانە چاپ و بڵاو کردۆتەوە بەناونیشانى (زاده‌ی ته‌مه‌ن، ڕه‌وسه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م) له توێی (18) به‌رگ و كۆی گشتیی (8.500) لاپه‌ڕه یە و هەر بەرگێک بەناوونیشانێکە.