zagros news agency

ئەنجێلینا جۆلی لە شەنگهای؛ ستایلێکی نوێ و دەنگۆی پەیوەندییەکی سۆزداری

ئەنجێلینا جۆلی، ئەستێرەی ناوداری هۆڵیوود، لە کاتی بەشداریکردنی لە “هەفتەی مۆدەی شەنگهای” بووە جێی سەرنجی میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

جۆلی بە عەزییەکی سپی کرێمی مۆنۆکرۆم و سادە دەرکەوت، بەڵام ئەوەی زیاتر هەوادارانی سەرقاڵ کرد، دەرکەوتنی بوو لەگەڵ “هایدەر ئەکەرمان”، بەڕێوەبەری هونەریی دار “تۆم فۆرد”.

 

دەستگرتنی ئەم دووانە لەسەر فەرشی سوور، دەنگۆی پەیوەندییەکی خۆشەویستی نوێی گەرم کردووە، هەرچەندە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

 

ڕوخساری جۆلی لەم دەرکەوتنەدا بووە مژاری مشتومڕی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ هەندێک پێیان وابوو بەکارهێنانی بۆتۆکس و ماکیاژی کاڵ سیمایەکی جیاوازی پێبەخشیوە، هەندێکی تریش پێیان وابوو کێشی زۆر دابەزیوە.

 

جۆلی کە هێشتا ڕەنگی قژی بە شێوەی زەردی خۆڵەمێشی هێشتووەتەوە، سووراوی سووری تۆخی مارکەی تۆم فۆردی بەکارهێنابوو بۆ شکاندنی ڕەنگە کاڵەکانی پۆشاکەکەی. ئەم دەرکەوتنە جارێکی دیکە جۆلی گەڕاندەوە سەر لووتکەی گەڕانەکان لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەشداری خولێکی راهێنان لە چین کرد

ART

یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری سڤۆرە کرایەوە

ART

ئەستێرەیەکی (Emily in Paris) دیاریی دەستکرد بۆ هاوکارانی ئامادە دەکات

ART