zagros news agency

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2026
کەش / لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ,ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شەپؤلێکی دابارین سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا ( پارێزگای دهۆک) بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە, بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت بۆ نمە بارانی پچرپچر ی لابەلا.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

سبەی هەینی 3 – 4- 2026
کەش/ بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژەپێکراو, ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە بۆیە بەگشتی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وە لەناوچەکانی تر بەشێوەی پچرپچر دەبێت, کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی سنووری رۆژهەلات (پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە) وە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 15 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوادەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت.لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

2 – 4- 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەخت

یاسین