ئەستێرەی جیهانی ئان هاسوەی لە چالاکییەکی جەماوەریدا لە تۆکیۆ، یەکەم کاردانەوەی خۆی بۆ سیناریۆی بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی “The Devil Wears Prada“ خستە ڕوو.
هاسوەی ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم پرسیاری دوای خوێندنەوەی دەقەکە ئەوە بووە کە ئایا مێریل ستریپ بەو سیناریۆیە ڕازییە؟ دوای ئەوەی زانیویەتی مێریل ستریپ بە کارەکە سەرسام بووە، دڵنیا بووەوە کە کارێکی گەورە لە ڕێگەیە. ئەلین برۆش ماکینا نووسەری سیناریۆکەیە و چیرۆکێکی نوێ و چاوەڕواننەکراوی بۆ کەسایەتییەکانی ئاندی و میراندا ئامادە کردووە.
لە بەشی نوێدا، تەنیا ئەکتەرە کۆنەکان وەک ئان هاسوەی و مێریل ستریپ و ئیمیلی بڵانت بەشدار نین، بەڵکو ئەستێرەی نوێی وەک کینێس برانا و لوسی لیۆش دەردەکەون.
دەرهێنەر دەیڤید فرانکل جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکە تاوەکو شێوازە سەرنجڕاکێشەکەی بەشی یەکەم بپارێزێت.

