کۆمپانیای بەناوبانگی پارامۆنت پیکچەرز، لە ڕێوڕەسمی“CinemaCon” لە لاس ڤێگاس، بە فەرمی کارکردن لەسەر بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی “Top Gun”ی ڕاگەیاند.
لەم بەشە نوێیەدا ئەستێرەی جیهانی، تۆم کروز، بۆ بەرجەستەکردنەوەی کارەکتەری مارڤیک دەگەڕێتەوە و بەرهەمهێنەر جێری برۆکهایمەر سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکات.
ئەم بڕیارە دوای سەرکەوتنی بێوێنەی فیلمی “Top Gun: Maverick” هات لە ساڵی 2022، توانی 1.5 ملیار دۆلار لە ئاستی جیهانیدا کۆ بکاتەوە.
کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2024 دەستی پێ کردووە وئێرهان کروگەر خەریکی نووسینی چیرۆکێکی نوێیە بۆ ئەم فڕۆکەوانە بە ئەزموونە.
تۆم کروز یەکەمجار لە ساڵی 1986 بەم کارەکتەرە ناسرا و دوای 36 ساڵ توانی لە بەشی دووەمدا جارێکی دیکە هەوادارانی سەرسام بکات. فیلمی پێشوو جگە لە تۆم کروز، چەندین ئەکتەری دیکە بوو.
پسپۆڕانی بواری سینەما لەو بڕوایەدان،“Top Gun 3” دەبێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی داهاتوو، چونکە بینەران بەردەوام ئارەزووی بینینی دیمەنە ئاسمانییە مەترسیدارەکانی تۆم کروز دەکەن. هەر ئێستا ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ دەستپێکردنی وێنەگرتن بەردەوامن تاوەکو فیلمەکە بە باشترین کوالێتی بەرهەم بهێندرێت.

