zagros news agency

تابلۆی شێوەکارانی عەرەب لە هەولێر خرانەڕوو

لەژێر ناونیشانی “تراتیل ملونة پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی عەرەب لە هەولێر کرایەوە.

پێشانگەکە لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی پایتەختدا، ئەمرۆ چوارشەممە ١ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕۆشنبیری، لە هۆڵی گەلەریی میدیا کرایەوە.

ئەو تابلۆ و بەرهەمە هونەرییانەی لەم پێشانگاەکەدا نمایش کرابوون، گوزارشتیان لە قووڵایی ناخی هونەرمەندە نیگارکێشەکان و جیهانبینییە جیاوازەکانیان دەکات.

بەرهەمەکان بەوە ناسرانەوە کە کۆمەڵێک کاری دانسقە، سەرنجڕاکێش و خاوەن ئاستێکی بەرزی هونەری بوون، ئەمەش وای کرد سەرنجی تەواوی ئامادەبووان و ڕەخنەگرانی بواری شێوەکاری بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.

پێشانگەکە ڕەنگدانەوەی هاوئاهەنگی و ئاڵوگۆڕی کولتووری و هونەری نێوان پێکهاتە جیاوازەکانە، کە شاری هەولێر هەمیشە وەک مەڵبەندێکی گرنگی کۆکەرەوەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران لەخۆیدا دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مای ساتۆ دژی هەڵگیرسانی جەنگە لە ئێران

سەڵاح

بەرزبوونەوەی نرخی ئەلەمنیۆم کۆمپانیاکانی ڕیسایکلین ناچار دەکات پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستن

یاسین

وه‌زاره‌تێك هه‌لی كار راده‌گه‌ینێت

یاسین