zagros news agency

کارکردن لەسەر زنجیرە درامایەکی کیم کارداشیان ڕادەگرێت

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، پلاتفۆرمی هۆڵۆ بڕیاری دا پەر ەپێدانی زنجیرە کۆمیدیی “Group Chat“  بوەستێنێت، کە کیم کارداشیان بەرهەمهێنەری بوو.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە پڕۆژەکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە قۆناغی گەشەپێداندا بوو، بەڵام پلاتفۆرمەکە ئەڵقەی تاقیکاری کارەکەی ڕەتکردەوە.

 

زنجیرەکە لە کتێبی “The Love Playbook“ـی ئەستێرە لا لا ئەنتۆنی وەرگیرابوو و کینیا باریس نووسەری بوو.

 

بڕیار وابوو ئەنتۆنی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت و کیم کارداشیان تەنیا وەک میوان و گێڕانەوەی ڕووداوەکان دەربکەوێت.

 

چیرۆکەکە باسی بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتووی قەیرانەکان دەکات لە سان فرانسیسکۆ کە ژیانی بەهۆی ئابڕووچوونێکی هاوسەرەکەیەوە دەگۆڕێت.

 

سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی ئەم پڕۆژەیە، کیم و لا لا بەردەوامن لە کارکردن پێکەوە و ئێستا پەرە بە زنجیرەیەکی نوێ دەدەن بۆ هەمان پلاتفۆرم.

 

هاوکات کیم کارداشیان سەرقاڵی چالاکیی مرۆییە و جلوبەرگی وەرزی 1ی زنجیرەی “All’s Fair“ بۆ زیادکردنی ئاشکرای خێرخوازی پێشکەش دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنیی دروستکردنی مەترسیدارترین دیمەنی فیلمی “The Odyssey”ی کریستۆفەر نۆلان ئاشکرا بوو

ART

نێتفلێکس دەنگۆکانی تێکچوونی پەیوەندیی لەگەڵ هاری و مێگان ڕەتدەکاتەوە

ART

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART