جیک راينەر، کوڕە گەورەی دەرهێنەر و ئەکتەری کۆچکردوو روب راينەر، بۆ یەکەمجار قسەی لەبارەی شوێنی تاوانی کوشتنی دایک و باوکی کرد.
جێک ڕایگەیاند، خوشکەکەی بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، باوکیان لە ماڵەکەی خۆیاندا مردووە و دایکیشیان نەدۆزراوەتەوە.
پۆلیس تەرمی روب راينەر و هاوسەرەکەی میشيل سينجر راينر لە ماڵەکەیان لە لۆس ئانجلس دۆزییەوە کە بە چەقۆ کوژرابوون.
دادگە تۆمەتی کوشتنی ئاراستەی نێک راينەری کوڕە بچووکیان کردووە کە تەمەنی 32 ساڵە.
جێک باسی لەوە کرد، ئەو هەشت مانگەی دوای ڕووداوەکە تێپەڕیوە پڕ بووە لە ئازار و تووڕەیی، چونکە نەیانتوانیوە ڕێگری لەو ککارەساتە بگرن.
دایک و باوکی بەردەوام یارمەتیی کوڕە بچووکەکەیان دەدا تاوەکو لە کێشەکانی تەندروستی و ئاڵوودەبوون ڕزگاری بێت، بەڵام ئەم ڕووداوە ژیانی خێزانەکەیانی بە تەواوی گۆڕی.

