zagros news agency

ئامادەکارییەکان بۆ هاوسەرگیری دوا لیپا و کالوم تێرنەر دەکرێت

ئەستێرەی جیهانی دوا لیپا و ئەکتەری بەریتانی کالوم تێرنەر، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان دەکەن. سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دوو هاوسەرە داهاتووە دەیانەوێت ئاهەنگێکی زۆر سادە و دوور لە چاوی کامێراکان ساز بکەن. 

ئەوان بڕیاریان داوە تەنیا ئەندامانی خێزان و هاوڕێ زۆر نزیکەکانیان بۆ ئەم بۆنەیە بانگهێشت بکەن. 

هەردوو هونەرمەندەکە سەردانی چەندین ناوچەیان لە بەریتانیا و ئیتاڵیا کردووە تا شوێنێکی گونجاو بۆ مەراسیمەکە هەڵبژێرن. 

پێشبینی دەکرێت ئاهەنگەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی دوا لیپا بەڕێوە بچێت. 

پەیوەندی خۆشەویستی ئەم دوو ئەستێرەیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد و بۆ یەکەمجار لە مەراسیمی “Met Gala 2025” پێکەوە لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سامیە شاکر چاوشلی نووسەر و شاعیر کۆچی دوایی کرد

ART

دەنگی پەیوەندی نوێی سۆزداری دەخرێتە پاڵ ئەنجێلینا جۆلی

ART

دادگە تۆمەتی نوێ ئاراستەی جاکلین فێرناندێز دەکات

ART