خانمە ئەستێرەی تورکیا هاندا ئێرچێل، بەهۆی ئەنجامی جیاوازی پشکنینە پزیشکییەکانی لە ئیستەنبوڵ، جارێکی دیکە کەوتەوە ناو بازنەی لێکۆڵینەوەکان.
هەرچەندە پشکنینی خوێن و قژی هاندا نەرێنی بووە، بەڵام پشکنینی میزی بوونی هەندێک ماددەی ئۆپیۆیدی نیشان داوە.
هاندا لە لێدوانەکانیدا جەختی کردەوە کە ئەو تەنیا پەیڕەوی لە سیستمێکی ژیانی تەندروست دەکات و هیچ کاتێک نزیکی ماددە قەدەغەکراوەکان نەکەوتووەتەوە.
لە هەمان دۆسییەدا، پشکنینەکانی ئیبراهیم چێلیکۆل و چەند هونەرمەندێکی دیکە بوونی ماددەی کۆکاینیان تێدا سەلمێنراوە.
هاندا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم تۆمەتانە دوای 13 ساڵ کارکردنی بێدەنگ، زیان بە ناوبانگی دەگەیەنێت.
دادگای تورکیا بەردەوام لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەم کەیسە دەکات تا ڕاستییەکان بۆ هەمووان ئاشکرا ببن. ئەگەر تاوانەکە بەسەر هەر هونەرمەندێکدا بچەسپێت، پێویستە بەپێی یاسا بچێتە ناو پرۆگرامی چاکسازی.
هاندا ئێستا تەنیا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکات تا بێتاوانی خۆی بە تەواوەتی بسەلمێنێت.

