zagros news agency

عێراق نرخی نەوتی خاوی بەسرە بۆ ئاسیا بەرز دەکاتەوە

عێراق، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاەی “کێش مامناوەند”ی بەسرەی کە ئاراستەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکرێت بەرزکردەوە، بە زیادەیەکی (عەلاوە) نزیکەی 1.70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک؛ ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە شەپۆلی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە جیهان و زیادکردنی داهاتە نەوتییەکان دێت.
ئەم جووڵەیە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوتی خامی مامناوەندی بەسرە گەیشتووەتە نزیکەی 119 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و ناجێگیریی دابینکردنی نەوت، کە ئەمەش پێگەی نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەهێز دەکات و دەرفەتێکی زیاتری پێ دەدات بۆ زیادکردنی پشکی خۆی لە بازاڕدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کار: ٤٧ هەزار کرێکاری بیانی بە فەرمی تۆمارکراون و ڕێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر

یاسین

دەیان کەس لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە خۆپیشدانیان کرد

سەڵاح

شارەوانی کەرکووک ئاگری گرت

سەڵاح