zagros news agency

ناکۆکی لەبارەی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی مایکل جاکسن هەیە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئامادەکارییەکان بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی ژیاننامەی مایکڵ جاکسن، جارێکی دیکە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان هەواداران و ڕەخنەگرانی سینەما دروست دەبێت.

 

فیلمی “Michael” کە لە دەرهێنانی ئەنتوان فوکوایە، لە کاتی نمایشکردنی لە ڕێکەوتی 24ی نیسان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا و داهاتی جیهانییەکەی 423 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند. هەر ئێستا ئەم فیلمە نمرەی 97 لەسەدای هەوادارانی لە پێگەی “Rotten Tomatoes” هەیە، بەڵام تەنیا 38 لەسەدی ڕەخنەگرانی بەدەست هێناوە.

 

جۆ ڤۆگڵ، نووسەری ژیاننامەی ئەم هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕەخنەی ڕەخنەگران کەمێک ناڕاستگۆیانەیە و لەو بڕوایەدایە، فیلمەکە بەهۆی ئەو شتانەی تێیدا نییە ڕەخنەی لێ دەگیرێت نەک ئەوەی تێیدایە. ئەو دەڵێت، ناکرێت چاوەڕێی هەموو شتێک لە فیلمێکی 2 کاتژمێریدا بکرێت.

 

لایەنی یاسایی و خێزانی جاکسۆن بەردەوام چاودێری ناوەرۆکی فیلمەکە دەکەن، چونکە فیلمەکە وەک ئامرازێک بۆ زیادکردنی فرۆشی گۆرانییەکانی بەکاردێت.

 

پارێزەر جەیمس ساماتارۆ ڕایگەیاند، فیلمەکە تەنیا ستراتیژییەک بۆ کاراکردنەوەی کەتەلۆگی گۆرانییەکانە و وەک ڕیکلامێکی درێژ وایە. چاوەڕوان دەکرێت لە بەشی دووەمی “Michael” جەنگ و مشتومڕی نێوان ڕەخنەگران و هەواداران زیاتر پەرە بسەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نمایشی شاهانەی “Emily in Paris” لە پاریس

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە

سەڵاح

كه‌ناڵى ئاسمانى حوڕه‌ عێراق داده‌خرێت

یاسین