zagros news agency

لە سەدا 90ی دایک و باوکانی بەریتانیا داوای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن

​
کۆمەڵێک ئاماژەی نوێ لە حکومەتی بەریتانیاوە دەردەکەون سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی توند بەسەر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ ئەو منداڵ و مێردنداڵانەی تەمەنیان لە خوار 16 ساڵەوەیە. ئەم هەنگاوە ئەگەری هەیە شانبەشانی یاسا نوێیەکانی ئوسترالیا بڕوات لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی دیجیتاڵیی منداڵان.

​لیز کێندڵ، وەزیری تەکنەلۆژیای بەریتانیا ڕایگەیاند، بژاردەی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خوار 16 ساڵان “بەدڵنیاییەوە لەسەر مێزی گفتوگۆیە”. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆربەی هەرە زۆری دایکان و باوکان پشتگیری لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر دەکەن بۆ پاراستنی منداڵەکانیان لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵی.

​ڕۆژنامەی “سەندەی میرەر” لە زاری کێندڵەوە بڵاویکردەوە، کە لە ڕاپرسی و ڕاوێژکارییەکی حکومیدا، لە هەر 10 سەرپەرشتیار و باوکێک، 9یان پشتگیرییان لە پەیڕەزکردنی مۆدێلی ئوسترالی کردووە؛ کە بەپێی ئەو مۆدێلە ڕێگری لە منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ دەکرێت ببنە خاوەنی هەژماری تایبەت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

​وەزیری تەکنەلۆژیا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ​”وڵامی دایکان و باوکان زۆر یەکلاکەرەوە و بەهێز بوو. ئەوان داوای یارمەتی و پاڵپشتی دەکەن؛ هەرچەندە دەزانن کەمێک سوود لەو پلاتفۆرمانەدا هەیە بۆ منداڵەکانیان، بەڵام هاوکات نادڵنیایی و نیگەرانییەکی قووڵیان هەیە بەرامبەر ئەو ناوەڕۆکە زیانبەخشەی کە منداڵەکانیان ڕۆژانە بەرەوڕووی دەبنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای فەتوا چوار فەتوای نوێ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی دەردەکات

سەڵاح

کارکردن لە پڕۆژەی (ڕێڕەوی ژیان) بەردەوامە و دەبێتە یەکێک لە ناوازەترین شوێنە گەشتیارییەکان

یاسین

راگه‌یندراوێك له‌ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین