zagros news agency

پەردە لەسەر پەیکەری چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس مەم لادرا

ڕۆژی یەکشەممە 10ـی 5ـی 2026 لە رێوڕەسمێکدا لە سەنتەری شارۆچکەیشەقڵاوە و لە بناری چیای سەفین، پەردە لەسەر پەیکەری چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد، محەممەد مەولوود – مەم لادرا و کۆبەرهەمە ئەدەبییەکانی بە خوێنەران ناسێندران.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، جەماوەرێکی بەرچاو و بەرپرسانی حزبی و حکومی، نووسەران، ئەدیبان و ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، وتاری بەخێرهاتن لەلایەن قائیمقامی شارۆچکەی شەقڵاوە پێشکەشکرا پاشان وتاری پارێزگاری هەولێر و یەکێتیی نووسەرانی کورد و خوێندرایەوە، هاوکات ژمارەیەک چیرۆکنووس و نووسەر بابەت و وتاریان پێشکەشکرد.

ئافەرین خان هاوژینی خوالێخۆشبوو، لە ڕێورەسمەکەدا وتاری پێزانین و دەستخۆشی بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرد.  وەک نیشانەی وەفا و ڕێزلێنان بۆ مێژووی پڕ لە داهێنانی ئەو چیرۆکنووسە، د. سالار عوسمان چەپکەگوڵی ڕێزی پێشکەش بە خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.

هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، نووسەر و فەرهەنگنووسی ناسراو ماجی ڕۆحانی ئامادەبوو.

چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس، محەمەد مەولوود (١٩٢٧-١٩٨٧)، یەکێکە لە پێشەنگەکانی چیرۆکی کوردی و یەکەم چیرۆکی لە ساڵی ١٩٥١ بڵاوکردووەتەوە. ڕۆڵێکی باڵای هەبووە لە دامەزراندنی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد و سەرنووسەری گۆڤاری هەولێر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکەوتنی فیلمی “One Battle After Another” لە خەڵاتەکانی 2026

ART

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی ماددەی هۆشبەر لەبارەی هاندا ئێرچێل بەردەوامن

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART