zagros news agency

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەش دەکرێت

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دیاری کرد کە دوای ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

​هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە دوای ڕێککەوتی 1\7\2024 بە شێوازی هەمیشەیی یان گرێبەست لەسەر میلاکی دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوون.

​وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، شایستە داراییەکانی ئەم توێژانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و پرۆسەکەش سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌كات

دڵشاد

عێراق، ئوردن و میسر لە عەممان تاوتوێی پرسی وزە و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزیان کرد

سەڵاح

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌ت: کێشەی ئاو بۆ هاووڵاتییانمان بەرەو کۆتایی دەبەن

سەڵاح