zagros news agency

ڤین دیزل لە فێستیڤاڵی کان فرمێسک بۆ پۆڵ وۆکەر دەڕێژێت

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە خولی 79یەمیندا، شایەدی ساتێکی مرۆیی کاریگەر بوو کاتێک ئەستێرەی جیهانی ڤین دیزل نەیتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانی بکات.

ڤین دیزل لە کاتی نمایشکردنی فیلمی “The Fast and the Furious” باسی لە هاوڕێ کۆچکردووەکەی پۆڵ وۆکەر کرد و هەموان پێی سەرسام بوون.

دیزل لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، هیوادارم خودا لە ژیانتاندا برایەکی وەک پۆڵتان پێ ببەخشێت، چونکە ئەو تەنیا هاوکارێکی ئاسایی نەبوو.

ڤین دیزل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەیوەندی نێوان ئەوان لە دەرەوەی کامێراکان و شاشەی سینەما زۆر قووڵتر بووە لەوەی لە فیلمەکەدا بینراوە. لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی زۆر لە ئەستێرەکانی دیکە ئامادە بوون، لەوانە دیمی مور و پیتر جاکسن و جێن فۆندا. هەر لەم خولەی فێستیڤاڵی کاندا، خەڵاتی چڵە خورمای شانازی بەخشرایە دەرهێنەری ناودار پیتر جاکسن.

ڤین دیزل لەو بڕوایەدایە، پۆڵ وۆکەر بەردەوام لە دڵیدا زیندووە و بەشێکی دانەبڕاوە لە سەرکەوتنی زنجیرە فیلمەکانی “Fast and Furious” . بازاڕی فیلم لە فێستیڤاڵی کان هەر ئێستا بە گەرمی دەستی پێکردووە و چەندین پڕۆژەی نوێی سینەمایی ڕاگەیەندراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای فەتوا چوار فەتوای نوێ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی دەردەکات

سەڵاح

ئیسرائیل؛ مانگرتنی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

یاسین

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

یاسین