zagros news agency

هاندەرانی نەسڕ داوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەکەن

دوای شکستەکەی دوێنێ شەوی یانەی نەسڕ لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2،هاندەرانی نەسڕ کەوتنە تانە لێدان لەیاریزانانی یانەکەیان و پەنجەی تۆمەتیان بۆ ڕۆناڵدۆ ڕاکێشاکە،کە بەهۆکارێکی سەرەکی ئەم شکستەیان دەزانی و داوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا یەکێک لە هاندەرەکانی نەسڕ بەتوندی قسەی کرد و وتی؛ناکرێت ئەم نازناوە لەدەست بدرێت،ئەم شکستە هەموو لەسەر ڕۆناڵدۆیە بەرپرسانی یانەکە دەبێت ڕێگە نەدەن بۆ وەرزی داهاتوو لەنەسڕ بمێنێتەوە،پێش ئەوەی کریستیانۆ بێتە یانەکەمان ئێمە نازناومان زیاتر دەبردەوە،ئەو تەنها وادەزانێت خۆی لەنێو یاریگایە،کەچی هیچ شتێکی پێناکرێت.

ئەم قسانە و چەندان قسەی دیکە لەدوێنێ شەوەوە ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ کراوە لەلایەن هاندەرانی یانەی نەسڕەوە،بەڵام تاکو ئێستاش یاریزانەکە هیچ لێدوانێکی نەداوە سەبارەت بەو شکستە،کە دوای فیکەی ناوبژیوان ڕۆناڵدۆ ڕاستەوخۆ یاریگای جێهێشت و نەیویست بچێتە مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یاری کۆتایی.

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت جیاواز دەرکەوێت

یاسین

پەیوەندی بەرشەلۆنە و ئاراوخۆ گرژی تێدەکەوێت

یاسین

کەناڵی ڕیاڵ مەدرید دوای پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە شێوازی خۆی دەگۆڕێت

یاسین