zagros news agency

تایلۆر سویفت ناوی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

گۆرانیبێژیی جیهانی، تایلۆر سویفت، پەردەی لەسەر ناوی دوازدەهەمین ئەلبوومی لادا کە بە ناوی “Life of a Showgirl”ـە و بڕیارە لە 3ی تشرینی یەکەم بڵاوبکرێتەوە.

سویفت تەمەن 35 ساڵ رایگەیاند، دیزاینی ئەلبوومەکە رەنگدانەوەی کەشێکی شاهانەی هەیە و وێنەی تایبەت، کارتی هونەری و شیعری دەستنووسی لەخۆدەگرێت. 

گوتیشی: “ویستم هاندەران زۆرترین وێنەیان دەستبکەوێت کە رەنگدانەوەی ئەم جیهانە و ئەم قۆناخە هونەرییە بێت.”

هاوکات، سویفت نمایشێکی سینەمایی بە ناوی “The Official Release Party of a Showgirl”رادەگەیێنێت کە لە 3 تا 5ی تشرینی یەکەم پەخش دەکرێت و ದیمەنی پشت کامێرای دروستکردنی ئەلبومەکە و کلیپە نوێیەکەی “The Fate of Ophelia” لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

يونسکۆ 25 شوێنی نوێ دەخاتە ڕێزبەندی کەلەپووری جیهانییەوە

ART

لە هەولێر کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی “پرتەقاڵ” بەڕێوەچوو

ART

هونەرمەند قەرەنی جەمیک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART