یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی (نامۆ فازڵ) دەکات بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە قارەمانەتییەکانی (MMA) لە ئەمەریکا بەدەستیهێنا.
نامۆ فازڵ، بەم سەرکەوتنە نێودەوڵەتییەی، جارێکی دیکە سەلماندی کە گەنجی کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و دەتوانێت لە گەورەترین مەیدانە جیهانییەکاندا، کێبڕکێ بکات و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە لووتکەدا بشەکێنێتەوە.
دووبارە پیرۆزبایی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر لە کاروانی وەرزشی و نەتەوەییدا بۆ دەخوازین.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٨ـی ئایاری ٢٠٢٦

