zagros news agency

دارا ئارام نوێترین ئەزموونی شێوەکاریی لە ئۆنتاریۆ دەکاتەوە

لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییە نوێکاندا، گەلەری “کێنت فارندەیڵ” لە شاری ئۆنتاریۆ، پێشوازی لە پێشانگایەکی شێوەکاریی نوێی هونەرمەند دارا ئارام دوکرێت.

پێشانگەکە لەژێر ناونیشانی “سروشت؛ ئیلهامبەخشی ئومێد”-ە و کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی نوێ لەخۆدەگرێ،  تێیدا هونەرمەند ڕەنگ و روانینی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی تەکنیکەکانی شێوەکاریی فیگوراتیڤ، ئەبستراکت و دیمەنی سروشتی.

لە ڕێگەی ئەم تابلۆ و کارە تێکەڵاوانەوە، پەیامێکی قووڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە گرنگیی زەوی، جوانییەکەی، سەرچاوە سروشتییەکان و بەها کولتووری و ئیکۆلۆژییەکەی پێشکەش بە بینەران دەکرێت.

هونەرمەند لەم پێشانگایەدا هەوڵیداوە لە ڕێگەی ئۆرکێسترایەک لە ڕەنگ و فۆرمی جۆراوجۆر، گوزارشت لە چەمکەکانی ئومێد، ئاشتی و پێویستیی پاراستنی ژینگە بکات.

ئەم ڕووداوە هونەرییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی حوزەیران تا ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و رێوڕسمی کردنەوەی پێشانگاکەش لە یەکەم ڕۆژیدا واتە ٢٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

هۆگران و ئارەزوومەندانی هونەر دەتوانن لە گەلەری کێنت فارندەیڵ، کە دەکەوێتە ژمارە ٢٣١ی شەقامی واتەر لەناو کتێبخانەی گشتیی یادەوەریی ئۆنتاریۆ، ئامادەی ئەم چالاکییە بن و پێکەوە ئاهەنگی ئیلهامی سروشت و ئومێد بگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتکام: گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە ئێوارەی دووشەممەوە دەست پێ دەکات

سەڵاح

وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە

سەڵاح

وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ

یاسین