zagros news agency

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد و بەراورد بە نرخی داخستنی کۆتایی هەفتە، نرخەکان گۆڕانکاریی بەرچاویان بەسەردا هات.

ئەمڕۆ دوشەممە ،​بەپێی دواین نوێکردنەوەکانی بازاڕ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 111.1 دۆلار، کە بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو (109.3 دۆلار) بە بڕی 1.8 دۆلار بەرزبووەتەوە. هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتە 107.7 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ (105.4 دۆلار) بازدانێکی تری 2.3 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم بەرزبوونەوە نوێیەی نرخەکانی نەوت ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە کاڵبوونەوەی هیواکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و بەردەوامیی ئاگربەستەکە. بازاڕەکان لەژێر کاریگەری ئەو ترسەدان کە ئاگربەستی ئێستا جێگیر نییە و هەر ساتێک بێت ئەگەری لەبارچوونی هەیە، ئەم دڵەڕاوکێیەش وایکردووە نیگەرانییەکان لەسەر پەککەوتنی ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە قووڵتر ببنەوە و نرخەکان بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یاسین