zagros news agency

ئای شۆو سپید بە گۆرانییەکی نوێ جیهانی تۆپی پێ سەرسام دەکات

 

دروستکەری ناوەڕۆکی ناوداری ئەمریکی ئای شۆو سپید، سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێی لە سەرتاسەری جیهان بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی “World Cup Champions” کە لە ماوەیەکی کورتدا ملیۆنان بینەری تۆمار کرد.

 

ئەم بەرهەمە بووەتە یەکێک لە پڕبینەرترین ڤیدیۆکان پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026. جەماوەر بە شێوەیەکی بەرفراوان کاردانەوەیان بۆ گۆرانییەکە هەبوو، چونکە کەشێکی حەماسی تێدایە و ئیلهامی لە کێبڕکێکانی مۆندیال وەرگرتووە. زۆر کەس لەو بڕوایەدان، ئەم بەرهەمە گونجاوە بۆ کەشی پاڵەوانێتییە چاوەڕوانکراوەکە، بەتایبەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای لە یوتیوب و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.

 

سەرکەوتنی گەورەی گۆرانییەکە وای کرد چاودێران بەراوردکاری لە نێوان ئەم بەرهەمە و گۆرانییە فەرمییەکانی مۆندیال بکەن.

 

هەروەها تێکست و ئاوازەکەی ڕەنگدانەوەی گیانی کێبڕکێ و ئەو ئالنگارییانەیە کە پەیوەستن بە گەورەترین پاڵەوانێتیی جیهانی.

 

ئای شۆو سپید لە گۆرانییەکەدا ستایشی چەندین هەڵبژاردەی کردووە، لەوانە میسر، مەغریب و سعوودیە، لەگەڵ هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی دیکە. ئێستا هاندەران ئامادەکاری دەکەن بۆ مۆندیالی 2026 کە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەم گۆرانییە بە شێوەیەکی بەردەوام لە نێو هاندەراندا بگوترێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند

سەڵاح

خشتەی گرینگترین یارییەکانی سبەی سێ شەممە

یاسین

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ  کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

یاسین