zagros news agency

سەرۆکی پێشووتری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: جەنگی داهاتووی ئێران و ئیسرائیل خۆکوژانەترین جەنگی مێژوو دەبێ

 

حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، لێکۆڵەری سیاسی و لە خولی دەیەمی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێرانیشدا سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی بوو، لە دیدارێکی یەک سەعاتە لەگەڵ ماڵپەڕی (فرارو)ی فارسی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران و مەترسییەکانیدا هۆشداری دەدا و دەڵێ: ”ئەگەر جەنگێکی دیكە ڕوو بدات، ئەوا دەبێتە خۆکوژانەترین جەنگی مێژوو.“

هەرچی سەبارەت بە دۆخی دپلۆماسیی ئێرانە لە مانگەکانی داهاتوودا، فەلاحەت پیشە دەڵێ: ”لە چل ڕۆژی داهاتوودا سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەکەوێتە سەر دووڕیانێک.“

هەروەها بەتەوسەوە پرسیار لە دەوڵەت دەکا کە دەیگوت شەش پایتەختی وڵاتی عەرەب لە کۆنتڕۆڵی ئێراندان و دەڵێ: ”کوا ئەو شەش پایتەختە؟“

فەلاحەت پیشە لە تەواوی دیدارەکەدا هێڕشی توند دەکاتە سەر توندڕەوەکان و پێیوایە ئەوان دەرفەتەکانی ئێرانیان لەدەست دا و بە (سووتێنەری دەرفەتەکان) پێناسەیان دەکا، هەروەها بە نەرمی باس لە پرۆسەی دانوستان دەکا، بەڵام پێی وایە تەنیا لە سەتا دەی دۆخەکە هی ئەوەیە دانوستانی تیادا بکرێ و لە سەتا نەوەدەکەی دیكەی هەلومەرجەکە بە دۆخی شەڕ دەستنیشان دەکات، لەو خوێندنەوە و دیدگایەوە لایەنگری ئەوەیە کە چارەسەری دۆخەکە لەناو سەدا نەوەدەکە واتا لەناو خودی ئێراندایە، لەوبارەوە بەتوندی پشتیوانی لە پیشەسازیی سەربازی، بەتایبەت پیشەسازیی بەرگری دەکا و هاوکات لایەنگری باشکردنی ژیانی سەربازانی ئێران دەکا و پێیوایە کە لەو پێودانگەدا دەبێ بودجەی بەرگریی ئێران زۆرتر بکرێ.

جێی ئاماژەپێدانە، لە تەواوی دیدارەكەدا کە باس دێتە سەر پارێزەرانی ئێران، تەنیا ناوی سەربازان دێنێ و بۆ یەک جاریش ناوی پاسداران ناهێنێتە سەرزار.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. نەمسا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سێ خاڵی لە پۆڵەندا وەرگرت

یاسین

نرخی ئۆنسەیەک زیو ئاستی 87 دۆلاری تێپەراند

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات

سەڵاح