zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 6/7، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ‌هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد.

لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوور و شوێنەوار و تەندروستیدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێرێته ناوچە

یاسین

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان؛ خولێکی جیاوازی “فێربوون لە شوێنی کار” لە هەولێر دەستپێدەکات

دڵشاد

گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە مێژووی بەلجیکا؛ مەترسییەکە گەیشتووەتە سنوورەکانی ئەڵمانیا

سەڵاح