zagros news agency

هالاند دوای یاریەکەی عێراق؛مباپێ و کەین لەمن باشترن

دوای سەرکەوتنەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق،ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی هاتە بەردەمی میدیاکان و باسی ئاستی خۆی لەیاریەکە کرد و ستاییشی هاوڕێکانی کرد بۆ ئەو یاریەی کردیان و ڕایگەیاند هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە لووتکە.

هالاند دەربارەی ئاستی هەڵبژاردەکەی وتی؛بەڕاستی یاریەکی سەرنج ڕاکێشمان کرد،هاوڕێکانم زۆر ماندوو بوون،بەڵام دەبێت بەردەوام بین،زۆر خۆشحاڵم دوای ئەو هەموو ساڵە لێرەبم و بتوانم دوو گۆڵ تۆمار بکەم،کە ئەمە بۆ شەرەفێکی گەورەیە دوای 28 ساڵ توانیم بەشداری لەم سەرکەوتنە بکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم لە مۆندیال.

دوای ئەوەی لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەرویجەوە هالاند بە باشترین گۆڵکاری ساڵ وەسفکرا،هالاند وتی؛من هێشتا باشترین گۆڵکار نیم،کەین و مباپێ لەمن باشترن،بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم تاکو ببمە گۆڵکار.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاهێنەری ئۆساسۆنا لەسەر یارییەکەی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیال لێدوانیدا

یاسین

بەرشەلۆنە یەکەم هەنگاوی دەنێت بۆ گواستنەوەی ئیساکی

یاسین

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەئاسانی لە ئێراندای بردەوە

یاسین