zagros news agency

سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە هەڵەبجە؛ خزمەتگوزاريی پزیشکی بە 1,331 چارەخواز لە 6 مانگدا پێشکەش کردووە

 

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی پلانی ستراتیژیی هاوسەنگی لە دابەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، بناغەی سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمکی دانا و لە تشرینی دووەمی 2023 ئەم سەنتەرە کارەکانی تەواو بوو و کەوتە خزمەتی هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی هەڵەبجە.

لەم سەنتەرەدا، سەرجەم پێداویستییەکانی پشکنین و چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک بەردەست کراون و گشت خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی بێبەرانبەر پێشکەشى چارەخوازان دەکرێن.

خزمەتگوزارییەکانی سەنتەر:
• بەشی ڕاوێژکاری
• مەمۆگراف
• سۆنەر
• تاقیگە
• دەرمانخانە

ئامار و داتا فەرمییەکان
• 1,331 چارەخواز لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و بینینی پزیشکی پسپۆڕ.
• 311 کەس لە بەشی مەمۆگراف سوودمەند بوون.
• 180 کەس لە بەشی سۆنار سوودمەند بوون، ئەمەش بۆ یەکەمین جارە لە سنووری پارێزگه‌ی هەڵەبجە لە سەنتەرێکی پسپۆڕيی پێشکەوتوو پێشکەش دەکرێت.
• 15 بۆ 20 نەخۆش ڕۆژانە بەمەبەستی پشکنین سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگه‌ و گرنگیدان بە پشکنینی پێشوەختە، بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد حەنوون: هەموو مادە سەرەكیەكانی بەشە خۆراكی مانگانە ئامادەن

گوران

وردبینی كۆمیسیۆن لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتاییهات

سەڵاح

سۆران… سێ هاوڵاتی لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە

دڵشاد