zagros news agency

هەولێر؛ لە گەڕەکی سەربەستی 300 نەمام دەچێندرێن و ڕێژەی سەوزایی زیاد دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی ژینگەی شارەکە، پڕۆسەیەکی فراوانی نەمامچاندن و خاوێنکردنەوەی لە گەڕەکی سەربەستی (32ی پارک) ئەنجام دا.

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی حوزەیرانی 2026، سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمی بوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە شارەوانیی هەولێر، دەستیان بە چاندنی 300 نەمام لە جۆری “دار سیسەم” کرد. نەمامەکان لە گەڕەکی سەربەستی و بە دیاریکراوی لە بەردەم قوتابخانەی “عەبدوڵڵا شەریفی بنەڕەتی” چێندران.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئامانجیان لەم هەڵمەتە بەردەوامانە، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروستە بۆ هاووڵاتییان. ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاوکات لەگەڵ چاندنی نەمامەکان، تیمەکانیان سەرقاڵی لەناوبردنی گژوگیا و خاوێنکردنەوەی گۆڕەپان و ناوچە سەوزاییەکانن لەو پۆش و پەڵاشە وشکەی کە لە وەرزی بەهارەوە مابووەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی سیمای شارەکە و ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە.

شارەوانیی هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کارکردنی تیمەکانیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبێت، تاوەکو بە زووترین کات هەنگاوەکانی خزمەتگوزاری و خێراکردنی پڕۆسەی سەوزکردنی گەڕەکەکانی هەولێر جێبەجێ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەنگی بەهاندەرانی زاخۆدا

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەگید كابایل پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان دەكات

دڵشاد