zagros news agency

کاندیدی ڕاستڕەو لە هەڵبژاردنەکانی کۆڵۆمبیا سەرکەوت

 

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا بە سەرکەوتنی ئابێلاردۆ دێلا ئێسپریێلای کاندیدی ڕاستڕەو کۆتایی هات. ئەم سەرکەوتنە بە جیاوازییەکی زۆر کەم بەرانبەر ئیڤان سێپێدای ڕکابەرە چەپڕەوەکەی بەدەست هات و ئەگەری تانەلێدانی هەیە.
بە گوێرەی ئەنجامەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، ئابێلاردۆ دێلا ئێسپریێلا بە ٤٩.٦٦٪ی دەنگەکان سەرکەوتووە. ئیڤان سێپێدای ڕکابەریشی توانیویەتی ٤٨.٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت. ئێسپریێلای کاندیدی براوەی باڵی ڕاست بەبێ گوێدانە ناڕەزایەتیی ڕکابەرەکەی سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند و لە شاری بارانکیلا ئاهەنگی گێڕا. لەوێ گوتی: “من دەبمە سەرۆکی هەموو کۆڵۆمبیا؛ چ ئەوانەی منیان هەڵبژاردووە و چ ئەوانەی کاندیدێکی دیکەیان هەڵبژاردووە.”
پێش ئەم مەراسیمە، دۆناڵد ترەمپ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئێسپریێلا کرد. ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکانیش پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەم کاندیدە ڕاستڕەوە دەربڕیبوو. ترەمپ لە مانگەکانی ڕابردوودا لە ڕێگەی هاوپەیمانیی “سپر قاره آمریکا” لەگەڵ ڕێبەرە ڕاستڕەوەکانی ناوچەکە، هەژموونی ویلایەتە یەکگرتووەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بۆ دووهەزار و 168 پڕۆژەی رێگا لە نێو شارەكاندا خەرج كراوە

یاسین

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح