zagros news agency

د. سالار عوسمان سەردانی شاعیر و نووسەر پشکۆ نەجمەدین دەکات

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی بەش و سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری (هەردەم)، سەردانی شاعیر و نووسەری دیاری کوردستان (پشکۆ نەجمەدین)ـی لە شاری سلێمانی کرد.

سەردانەکە بە مەبەستی هەواڵپرسی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی تەندروستیی شاعیر.

لە سەردانەکەدا، ماندووبوون و قەڵەم و خزمەتە بەردەوامەکانی پشکۆ نەجمەدین لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردستاندا بەرز نرخێنرا و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستییەکی باش و لەشساغی بۆ ئەو شاعیر و نووسەرە دیارەی کوردستان خواسترا.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵاتەکانی بافتا دابەشکران و فیلمەکەی دیکاپریۆ پشکی شێری بەرکەوت

ART

پەخشکردنی زنجیرەی نوێی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەستپێدەکات

ART

خۆشنووسی شیت مەخمووری کۆچی دوایی کرد

ART