zagros news agency

دابەزینی نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا ڕوویان لە دابەزینێکی بەرچاو کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,113.91 دۆلار، یەک کیلۆگرام هاتە خوارەوە بۆ 132,265.28 دۆلار و یەک گرامیش بە 132.27 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکانی زێڕ پاشەکشەیان کرد؛ عەیارەی ٢٢ دابەزی بۆ 949,588 دینار، عەیارەی ٢١ بۆ 906,425 دینار و عەیارەی ١٨ بۆ 776,936 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 62.41 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,006.53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.01 دۆلار جێگیر بووە.

​شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ و کانزا گرانبەهاکان بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا (Federal Reserve) دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە فشار لەسەر بازاڕی بۆرسە دروست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

سەڵاح

بەحرەین ٩ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دا

یاسین

لوبنان: زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی بۆ گەڕانەوە ناویان تۆمار کردووە

سەڵاح