zagros news agency

کلایڤ دێڤیس لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

بەرهەمهێنەری موزیکی کلایڤ دێڤیس، کە یەکێکە لە دیارترین ناوەکانی پیشەسازیی موزیکی جیهانی، لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە نیویۆرک کۆچی دوایی دەکات.

بریکارەکەی ئەلیزا ڕابینۆڤ ڕایگەیاند، دێڤیس ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیران کۆچی دوایی کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو بەهۆی لێکەوتە تەندروستییەکانی پێوەست بە تەمەنەوە و لە نێو ئەندامانی خێزانەکەیدا کۆچی دوایی کردووە.

دێڤیس بە یەکێک لە دیارترین بەرهەمهێنەرانی موزیک لە سەردەمی نوێدا دادەنرێت، ناوی بە دۆزینەوە و پاڵپشتیکردنی چەندین ئەستێرەی جیهانییەوە بەستراوەتەوە، لەوانە ویتنی هیوستن، بروس سپرینگستین، اریسا فرانکلین، جانیس جۆبلین، ئەلیشا کیز و کارلۆس سانتانا.

لەمەودای کاروانی پیشەیی خۆیدا، دێڤیس هەردوو کۆمپانیای “Arista Records” و “J Records”ی دامەزراند، پشکی هەبوو لە دەستپێکردنی کاروانی هونەریی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان کە بوونە سیمبولی موزیکی جیهانی، هەروەها ناوی بە ڕێوڕەسمی دوای خەڵاتەکانی گرامیشەوە بەستراوەتەوە.

ئەم هونەرمەندە پۆستی سەرکردایەتیی گرنگی لە پیشەسازیی موزیکدا وەرگرتووە، دیارترینیان سەرۆکایەتیی کۆمپانیای “Columbia Records” بوو لە 1967، پێش ئەوەی جێیبهێڵێت بۆ ئەوەی ڕێڕەوی تایبەتی خۆی لە بەرهەمهێنانی مۆسیقادا دروستبکات.

دێڤیس لە ساڵانی کۆتاییدا ڕووبەڕووی هەندێک ئالنگاریی تەندروستی بووەوە، لەوانە تووشبوونی بە ئیفلیجی لە 2021، لەگەڵ تووشبوونی بە کێشەیەکی کۆئەندامی هەناسەدان کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا گەیاندرایە نەخۆشخانە بۆ ماوەیەکی کورت.

ئێستا تەنیا ناوی ئەو وەک ئەفسانەیەک دەمێنێتەوە، بەتایبەت کە لە 2000دا ناوی خرایە تالاری ناودارانی ڕۆک ئەند ڕۆڵ وەک ڕێزلێنانێک بۆ کاروانی دوورودرێژ و کاریگەرییە دیارەکانی لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

127 مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی به‌ به‌رزی راگیرا

ART

تۆم کەین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی دەکات

ART