zagros news agency

مارڤڵ بە فیلمی “The Fantastic Four” قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات

کۆمپانیای مارڤڵ ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنی فیلمی چاوەڕوانکراوی “The Fantastic Four: First Steps” کە بڕیارە لە ـی تەممووزی ئەمساڵەوە لە سینەماکاندا نمایش بکرێت. 

فیلمەکە وەک 37ـەمین بەرهەمی جیهانی سینەمایی مارڤڵ و یەکەم فیلمی قۆناخی شەشەمی ئەو جیهانە دادەنرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە چیرۆکەکاندا بهێنێتە ئاراوە.

فیلمەکە کاستێکی نوێ و دیاری هەیە، تێیدا پیدرۆ پاسکاڵ رۆڵی رید ریچاردز، ڤانێسا کیربی رۆڵی سو ستۆرم، ئیبۆن مۆس-باچراک رۆڵی بێن گریم و جۆزێف کوین رۆڵی جۆنی ستۆرم دەگێڕن. هەروەها جولیا گارنەر و راڵف ئینیسۆنیش رۆڵی گرنگیان هەیە.

دەرھێنانی فیلمەکە لە ئەستۆی مات شاکمانە، پێشتر سەرکەوتنێکی گەورەی بە زنجیرەی “WandaVision” بۆ مارڤڵ بەدەستهێنابوو. تیمێکی بەهێزیش لە نووسەران کاریان لەسەر سیناریۆکە کردووە. 

شاکمان رایگەیاندووە، ئەم وەشانە تەواو جیاواز دەبێت و پێویست ناکات بینەران سەیری فیلمە شکستخواردووەکانی پێشووی “Fantastic Four” (وەک فیلمەکانی ساڵانی 2005، 2007 و 2015) بکەن، چونکە چیرۆکێکی سەربەخۆ و نوێی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵێکی هونەری بۆ هونەرمەند دارا محەمەد عەلی کرایەوە

ART

هەوڵ بۆ ژیاندنەوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە هەولێر دەدرێت

ART

هدسن میک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART