پلاتفۆرمی “ديزني بلس” رایگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرەی درامی، پڕ لە سەرکێشی و ئاکشنی کۆری “A Shop For Killers” لە مانگی تەممووزی ساڵی 2026دا نیشان دەدرێت.
ئەم بەرهەمە ناوازەیە سەرنجی زۆری بینەرانی راکێشاوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە وەرزی یەکەمدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
رۆوداوەکانی ئەم زنجیرە پڕ لە مەتەڵ و نھێنییە لەبارەی کچێکە بە ناوی جیۆنگ جی ئان، دوای کۆچی دوایی دایک و باوکی، لەگەڵ مامی دەژیت کە ناوی جیۆنگ جین مانە. ژیانی مامی بە رووکاری دەرەوە زۆر ئاسایی دیار بوو، بەڵام لە پشت ئەم رووخسارە ئاساییە، تۆڕێکی بەربڵاو لە کار و چالاکی مەترسیدار شاردراوەی هەبوو.
دوای مردنی کتوپڕی مامی، کچەکە تەنیا راستییەکی سەیر و شۆککەر دەبینێتەوە. ئێستا ئەو بووەتە ئامانجی کۆمەڵێک هێرشبەری لێهاتوو و بکوژی بەکرێگیراو، تێدەگات مامی تەنیا فرۆشگایەکی سادەی جێنەهێشتووە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ جیهانی بکوژە بەکرێگیراوەکان.
لەم وەرزە نوێیەدا، کچەکە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی ئەم شوێنە نهێنییە دەگرێتە ئەستۆ و رووبەڕووی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی مەترسیدار دەبێتەوە.

