لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی شێوەکار هەوار مەزهەری بەناونیشانی «یادەوەرییەکانی تیشک و تەم» کرایەوە.
پێشانگەکە چەندین تابلۆی رەنگاورەنگی لەخۆگرتبوو و گوزارشت بوون لە سرووشتی جوانی کوردستان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی پێشانگەکەی کرد و لە نزیکەوە ئاشنای بەرهەمە هونەرییەکانی پێشانگاکە بوو، جەختی لەسەر گرنگی هونەر و رۆڵی هونەرمەندان کردەوە لە پاراستنی ناسنامەی کولتوری و بەهێزکردنی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری لە هەولێر کردەوە .
پێشانگەی «یادەوەرییەکانی تیشک و تەم» کۆمەڵێک کاری هونەری لەخۆگرتبووە کە بە شێوەیەکی داهێنەرانە باس لە بیرەوەری، سروشت و هەستە مرۆییەکان دەکەن.

