ئەمڕۆ هەینی، 26ـی حوزەیرانی 2026 بارەگای خاتەمولئەنبیای لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “ئەگەر ئەمریکا نەتوانێت رێگری لە ئیسرائیل بکات و کۆنترۆڵی بکات، ئەوا ئێران بەرامبەر بە هیچ هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەری بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی لێ ناکات.”
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێران مافی تەواوی خۆیەتی وەڵامی ئەم هەنگاوە مەترسیدارانە بداتەوە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
ئەم پەیامە توندەی ئێران تەنها رۆژێک دوای لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دێت، کە تێیدا جەختی لە بەردەوامی هێرش و رووبەڕووبوونەوەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران و حزبوڵڵا و حەماس کردەوە و رایگەیاند “بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆمی بدات.”

