لیۆنێل ڕیچی، ئەستێرەی ناسراوی ئەمریکی، نیگەرانی لای جەماوەرەکەی دروستکرد، دوای ئەوەی ناچاربوو کۆنسێرتەکەی بە شێوازێکی کتوپڕ کۆتایی پێبهێنێت، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە کاتی وەستان لەسەر شانۆ.
ڕیچی، کە تەمەنی 77 ساڵە، لە هۆڵی “شاری سانت پۆل” لە ویلایەتی مینیسۆتا سەرقاڵی پێشکەشکردنی کۆنسێرت بوو، بەڵام دۆخی تەندروستی پاشەکشەی کرد دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی نمایشەکە.
لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانی “Dancing on the Ceiling”، نیشانەکانی ماندوێتی توند بەسەر ڕووخسار و جەستەی هونەرمەندەکەوە دیاربوون، و ناچاربوو گۆرانی گوتن ڕاگرێت و لەسەر تەختەی شانۆکە دانیشێت دوای ئەوەی هەستی بە گێژبوونی کتوپڕ کرد.
ڕیچی لەو بڕوایەدایە کە دەبێت بە ڕووخۆشی مامەڵە بکات، بۆیە بە جەماوەرەکەی گوت، کاتێک هەست بە گێژبوون دەکەن، دانیشن. پاشان چوو کەنار پیانۆکە و گۆرانی “Three Times a Lady” بە دانیشتنەوە پێشکەشکرد لە پێناو بەردەوامبوونی شەوەکە، بەڵام دۆخی ڕێگەی پێنەدا.
ڕێوڕەسمەکە بەشێوەی کاتی وەستا و ئامادەبووان چاوەڕێی گەڕانەوەی بوون بەبێ ئەوەی بزانن لە پشت پەردەوە چی دەگوزەرێت.

