zagros news agency

رۆیتەرز : سەرەڕایی رێکەوتن بەلام هێشتان هاتووچۆ لە گەرووی هورمز ئاسایی نەبۆتەوە

دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کاتی بۆ وەستاندنی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە ١٥ی مانگی حوزەیران، شحنەکانی کود دیسان دەستیان بە تێپەڕین لە تەنگەی هورمز کردووە، بەڵام بە خێراییەکی کەمتر لە ئاستی پێش شەڕ.

پێش دەستپێکردنی شەڕ، نزیکەی سێیەکی بازرگانی جیهانی یوریا و نیوەی هەموو شحنە دەریاییەکانی گوگرد لە ڕێگای تەنگەی هورمز دەگوازرایەوە. بەڵام داخستنی ئەم ڕێگای ئاوییە لە ماوەی زۆربەی شەڕەکەدا، بووە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە گواستنەوەی ئەم مادانە.

بەپێی ڕۆیتەرز، دوای ڕاگەیاندنی وەستاندنی شەڕ، نزیکەی ٦٤٠ هەزار تۆن گوگرد و ٤٢٧ هەزار تۆن یوریا لە تەنگەکە تێپەڕیوە، لە کاتێکدا لە ماوەی شەڕدا تەنها ٢٧٥ هەزار تۆن لە هەر یەکێک لەو مادانە گواسترابوو.

هەرچەندە هاتوچۆی دەریایی دووبارە دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا لە ئاستی ئاسایی دوورە، چونکە پێش شەڕ بە ناوەندی ڕۆژانە ١٢٥ کەشتی لە تەنگەی هورمز تێدەپەڕین، لە کاتێکدا ئێستا هێشتا زیاتر لە ٥٠٠ کەشتی لە کەنداوی عەرەبیدا چاوەڕێی بەردەوامبوونی هاتوچۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا: ستراتیژیی نوێی واشنتن پشتیوانییە لە سەقامگیری، نەک دەست‌‌تێوەردان

سەڵاح

زیاتر لە 465 هه‌زار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من”ــه‌وه‌ مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح